عەلی حەمەساڵح زانیاری لە سەر گەڕانەوەی پارەی پاشەکەوتی مووچە ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / عەلی حەمەساڵح


May 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامی دەست لە کار کێشاوەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ڕاپۆرتی لێژنەی دارایی بۆ پەسەندکردنی بودجەی عێراق، هیچ بە پارەیەک بۆ گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەرخان نەکراوە.
عەلی حەمەساڵح لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند کە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتی کۆتایی بۆ پەسەندکردنی بودجە پێشکەش بە دانیشتنی پەرلەمان دەکات، هەرچەندە هەندێک لە پەرلەمانتاران وتیان کە نووسراومان کردووە بۆ گەڕانەوەی پاشکەوت و ئاراستەی لێژنەی دارایی کراوە. بەڵام هیچ تەرخانکراوێکی پارە بۆ ئەم مەبەستە بوونی نییە.
عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاندووە کە ئەم داوایە زۆر ڕەوا بووە بەڵام شێوازەکەی هەڵە بووە، لە بەر ئەوەی کە هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەم بابەتە تەرخان نەکراوە و لە ڕاپۆرتی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق شوێنی نەکراوەتەوە./.