سەدر و کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق

(0) / / ئاسیا / هۆشیار زێباری سەدر


Jan 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەی ئەلعەرەب چاپی لەندەن ڕایگەیاندووە کە کاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئەو هێزە عێراقییانە دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورە کە بانگەشەی چاکسازی و گۆڕانکاری دەکەن بە تایبەت سەدر و ڕەوتەکەی.

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکەدا هاتووە کە چاوی خەڵک لە سەر سەدر و ڕەوتەکەیە لە سەر خۆکاندیدکردنی زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بە پێی ئەوەی کە ناوبراو بەردەوام پێداگریی لە سەر چاکسازی و گۆڕانکاری کردووە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هەنگاوەکانی زێباری هێزە پەرلەمانییەکان دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورس لە بەرداشی پابەندییە سیاسییەکان و درووشمەکانی پێشوویان، بە پێی ئەوەی کە لە سەردەمی کابینەی عەبادی ناوبراو متمانەی لێ وەرگیرایەوە.

ئەلعەرەب ڕایگەیاندووە کە سەدرییەکان پێشتر لە بەرهەم ساڵحەوە نزیک بوون و هەر دوو لا لە سەر پاڵپشتیکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق کۆک بوون کە بەشێک لە درووشمەکانی سەدرە، بەڵام ئێستا بوونەتە هاوپەیمانی پارتی./.