یەکێتی هەڵوێستی خۆیی لە سەر کاندیدەکەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / هۆشیار زێباری بەرهەم ساڵح


Jan 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان جەختیکردەوە کە بەرهەم ساڵح تاکە کاندیدی ئەم حیزبەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و دڵنیایی ئەوەشیدا کە سەرکەوتن بە دەست دێنێت.

ڕێزان شێخ دلێر لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە لەتیف ڕەشید سەربەخۆ خۆیی کاندید کردووە و دەیەوێت سوود لەم بارودۆخە ببینێت.

ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری سەرکەوتنی هۆشیار زێباری وەک کاندیدی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق، وتی: کاندیدەکەی پارتی تۆمەتبارە بە چەندین دۆسیە لە دەستەی دەستپاکی و لە خولی سێهەمی پەرلەماندا بە دەنگی 179 ئەندامی پەرلەمان لە پۆستەکەی دەرکرا، دۆسیەکان ئێستاش ماون و ئەگەرچی سەدرییەکان ڕێکەوتنی سیاسییان لە گەڵ پارتی هەیە بەڵام ڕازی نابن دەنگ بە کەسێک بدەن کە مەلەفی لە سەر بێت.

وتیشی کە ئەگەر پارتی پۆستەکە لە پەرلەمانی عێراق بباتەوە سکاڵای لە سەر تۆمار دەکرێت لە لایەن ئەو لایەنانەی پێشتر دەریان کردووە، ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمانیش ئەوە قبووڵ ناکەن و لە ڕێگای دادگای فیدراڵییەوە یەکلایی دەبێتەوە لە بەر ئەوەی کە مەلەفی هەیە و لە ناو پەرلەمان کە دەنگی خەڵکە بە دەنگی خەڵک کراوەتەوە دەرەوە./.