بەرهەم ساڵح، پیرۆزباییەک ئاراستەی پزیشکیان دەکات
(0) /
ڕوانگە - بەبۆنەی هەڵبژاردنیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشوی عێراق، نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات.
بەرهەم ساڵح، ڕایدەگەیەنێت:"سەرکەوتنی پزیشکیان لهم كاتە ههستیارەی کە ناوچهکە و جیهانی تێدا تێدەپەڕێت دەرفەتێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی ئایندەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران، و هەروەها هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و هاوسێتی و پڕۆژەی هاوبەش کە لە خزمەت خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی بەردەوام و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت
دەقی پیرۆزبایەکەی بەرهەم ساڵح.
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێز کاک دکتۆر مەسعودی پزشکیان
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئیران
جەنابی سەرۆک،
بە گەرمی پیرۆزبایتان لێدەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان به سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، و لە کانگای دڵەوە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خزمەتی میللەتی ئازیزی ئێران و دابین کردنی خۆشگوزەرانی و فەراهەمکردنی ئاسودەیی و پێشکەوتن.
سەرکەوتنی جەنابتان لهم كاتە ههستیارەی کە ناوچهکە و جیهانی تێدا تێدەپەڕێت دەرفەتێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی ئایندەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران، و هەروەها هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و هاوسێتی و پڕۆژەی هاوبەش کە لە خزمەت خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی بەردەوام و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت.
بە هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان،
بەرهەم سالح
تێبينيێك بنێرە: