بەرهەم ساڵح، پیرۆزباییەک ئاراستەی پزیشکیان دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە بەرهەم ساڵح پزیشکیان ئێران کوردستان


Jul 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەبۆنەی هەڵبژاردنیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران،  بەرهەم  ساڵح، سەرۆککۆماری پێشوی عێراق، نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات.

بەرهەم ساڵح، ڕایدەگەیەنێت:"سەرکەوتنی پزیشکیان له‌م كاتە هه‌ستیارەی کە ناوچه‌کە و جیهانی تێدا تێدەپەڕێت دەرفەتێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی ئایندەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران، و هەروەها هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و هاوسێتی  و پڕۆژەی هاوبەش کە لە خزمەت خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی بەردەوام و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت

 دەقی پیرۆزبایەکەی بەرهەم ساڵح.

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان 

بەڕێز کاک دکتۆر مەسعودی پزشکیان
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئیران 

جەنابی سەرۆک، 

بە گەرمی پیرۆزبایتان لێدەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان به سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، و لە کانگای دڵەوە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خزمەتی میللەتی ئازیزی ئێران و دابین کردنی خۆشگوزەرانی و فەراهەمکردنی ئاسودەیی و پێشکەوتن. 

سەرکەوتنی جەنابتان له‌م كاتە هه‌ستیارەی کە ناوچه‌کە و جیهانی تێدا تێدەپەڕێت دەرفەتێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی ئایندەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران، و هەروەها هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و هاوسێتی  و پڕۆژەی هاوبەش کە لە خزمەت خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی بەردەوام و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت.

بە هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان، 
بەرهەم سالح