سەرۆک وەزیرانی لوبنان سەردانی عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / نەجیب میقاتی


Jan 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری پیشەسازی لوبنان ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیکدا و بە یاوەری شاندێکی باڵا بۆ واژۆکردنی چەند ڕێکەوتنێک سەردانی بەغدا دەکات.

ئەو وەزیرەی کابینەی لوبنان ڕایگەیاند کە بازاڕی عێراق بە لای حکومەتی بەیروتەوە گرنگە و لەم پێناوەدا پێشانگای بەرهەمەکانی لوبنان لەمڕۆ پێنج شەممە 20 ی کانوونی دووەم لە بەغدا دەست بە کارەکانی دەکات.

هێشتا کاتی ئەو سەردانەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان دیاری نەکراوە بەڵام پێشبینی دەکرێت لە پاش پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق بێت.

نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان 25 ی تشرینی یەکەمی 2021 سەردانی عێراقی کرد./.