لوبنان لە سەر ئیسرائیل داوایەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل لوبنان نەجیب میقاتی


Jan 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی لوبنان داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە لە بەرامبەر تاوانەکانی ئیسرائیلدا دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بکەنەوە.
نەجیب میقاتی لە چاوپێکەوتنی فەرماندەی هێزەکانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیروت ڕایگەیاند کە پێویستە ئەو ڕێکخراوە دەنگی ناڕەزایەتیی لە بەرامبەر پێشێلکردنی خاک و سەروەری لوبنان لە لایەن ئیسرائیلەوە بەرز بکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دەبێت ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرامبەر پێشێلکردنی بڕیاری 1701 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە لایەن ئیسرائیلەوە هەڵوێستی هەبێت.
ڕۆژی سێ شەممە 2 ی کانوونی دووەمی 2024 ڕژێمی ئیسرائیل بە درۆن هێرشی کردە سەر بەیروت و ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و دوو فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەو بزوتنەوەیە کوژران.