عێزەت شابەندەر: چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان هەڵدەوەشێتەوە
(0) /
سیاسەتمەدارێکی عێراقی ڕایگەیاند کە بوون و نەبوونی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان بەندە بە یەکڕیزی لایەنەکانەوە و بە ناکۆکی و چەند بەرەیی و هەڵوێستی جیاجیا بە کۆتایی خۆی دەگات.
عێزەت شابەندەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق دوو بژاردەیان لە بەردەست دەبێت، یان بەشداریی تەواو یان بایکۆتی تەواو.
بە وتەی ناوبراو، بژاردەی سێهەم بوونی نییە و هەڵوێستی جیای لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی بەرەو هەڵوەشانەوەی دەبات./.
تێبينيێك بنێرە: