چوارچێوەی هەماهەنگی کۆتا پەیامی بە کازمی ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی چوارچێوەی هەماهەنگی


Jul 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکانی عێراق ڕایگەیاند کە زۆربەی لایەنەکان بە تایبەت دەوڵەتی یاسا دووبارە هەڵبژاردنەوەی مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیران ڕەتدەکەنەوە.

کازم حەیدەری وتی کە هەندێک ناو بۆ کاندیدی سەرۆک وەزیران دراوەتە لایەنە سیاسییەکان، هەروەها شرۆڤەکارانیش هەندێک ناویان بڵاو کردووەتەوە، ئەمە ڕاست نییە و کەس تا ئێستا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلایی نەبووەتەوە.

ناوبراو وتی: هەندێک ناوی مستەفا کازمی وەک کەسێکی قبووڵکراوی ڕەوتی سەدر بڵاو دەکەنەوە بەڵام ئەوەش ڕاست نییە و چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ کاندیدێکی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان نەکردووە.

حەیدەری جەختیکردەوە کە زۆربەی لایەنەکان بە تایبەت دەوڵەتی یاسا دووبارە هەڵبژاردنەوەی مستەفا کازمی ڕەتدەکەنەوە.

پێشتریش مەحاسن دلێمی ئەندامی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە چوارچێوەی هەماهەنگی سەرۆک وەزیرانیی دووبارەی مستەفا کازمی ڕەتدەکاتەوە، لە بەر ئەوەی کە سەردەمی سەرۆکایەتی ناوبراو زۆربوونی کێشە و قەیرانەکانی عێراقی بە دواوە بووە./.