سەرچاوە عێراقییەکان باس لە ئەگەری دەستگیرکردنی کازمی دەکەن

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Sep 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە دەزگای دادی ئەم وڵاتە لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی حکومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی چڕتر کردووە.
چەند سەرچاوەیەکی عێراقی ڕۆژی یەک شەممە بە پێگەی العربی الجدید یان ڕاگەیاندووە کە دەزگای دادی ئەم وڵاتە لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە تێوەگلانی بەرپرسانی باڵای حکومەتەکەی مستەفا کازمی لە دۆسیەی گەندەڵیدا زیاتر کردووە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووش بەدەر لە لێکۆڵینەوەکان نابێت، هەرچەندە کە لە پاش ڕادەستکردنی پۆستەکەی لە لەندەن ژیان بە سەر دەبات.
دۆسیەی دزی سەدە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو و دوو مانگ بەر لە تەواوبوونی کارکردنی حکومەتەکەی مستەفا کازمی شەقامی عێراقی بە خۆوە سەرقاڵی کردووە، دزییەکەش بە بڕی زیاتر لە 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا تێیدا دەستیان هەبووە.