چوارچێوەی هاوئاهەنگی: دادگاییکردنی مستەفا کازمی نزیکە

(0) / / ئاسیا / عێراق مستەفا کازمی


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان ڕایگەیاندووە کە بە هۆی بوونی گومانی ئەنجامدانی گەندەڵی گەورە لە سەردەمی حکومەتەکەی مستەفا کازمی، دادگاییکردنی ناوبراو نزیکە.
تورکی عەتەبی ڕایگەیاندووە کە لێژنەکانی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچی و پێشێلکارییەکانی حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان و بەڵگەی زیاتر کە پێشێلکاری ڕوون لە میکانیزمەکانی مامەڵەکردن لە گەڵ پارەی گشتی پشتڕاست دەکەنەوە، بە دەست هاتووە و هەروەها گومانەکانی گەندەڵی گەورەتریش زیاتر بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە قەبارەی گەندەڵی حکومەتەکەی مستەفا کازمی زۆر گەورەیە و لە ئێستادا بەشێک لە بەرپرسانی پێشوو لێپێچینەوەی یاساییان لە گەڵدا دەکرێت.
ئەو سەرکردەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایگەیاندووە کە مستەفا کازمی لە ئێستادا 10 دۆسیەی هەیە و بڕیاری دادگاییکردنەکەی زۆر نزیک بووەتەوە.