دادگای عێراق لە دژی مستەفا کازمی بڕیاریدا

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی عێراق


Jun 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە دادگایەکی عێراقی بڕیارێکی گرنگی لە دژی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە دەرکردووە.
بە پێی ئەوەی کە سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق باسیان کردووە، دادگایەکی ئەم وڵاتە بڕیاریداوە دەست بە سەر موڵک و ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوودا بگیرێت.
بڕیارەکەی دادگا عێراقییەکە لە دژی مستەفا کازمی بە تۆمەتی دەستخستنی موڵک و دارایی نایاساییە.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە و تا ئەم کاتە هیچ بڕیارێک بۆ دەستگیرکردن یان قەدەغەی چوونە دەرەوە لە عێراق لە دژی کازمی دەرنەکراوە.
بڕیارەکەی دادگا عێراقییەکە لە کاتێکدایە کە لە چەند مانگی ڕابردوو بە چەندین جار ناوی مستەفا کازمی و دۆسیەکەی دادگای لە میدیاکاندا باس کراوە.