سکاڵا لە سەر مستەفا کازمی تۆمار کرا

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی عێراق


Apr 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بەوە تۆمەتبار کراوە کە ڕۆڵی لە تیرۆری حاجی قاسم سولێمانی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبیدا هەبووە.
حوسێن مونس نوێنەری بزوتنەوەی " حقوق " باڵی سیاسی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە فەرمی لە سەر ئەو تۆمەتە سکاڵای لە سەر مستەفا کازمی تۆمار کردووە.
ناوبراو لە سکاڵاکەیدا داوای لە داواکاری گشتی عێراق کردووە تا ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی مستەفا کازمی وەک سەرۆکی ئەو کاتەی دەزگای هەواڵگری ئەم وڵاتە بگیرێتەبەر.
لە سەر ئەو سکاڵایە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق مستەفا کازمیی وەک سەرۆکی ئەو کاتەی دەزگای هەواڵگری ئەم وڵاتە بۆ لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردنی دۆسیەکە بە دادگا ناساندووە./.