عێراق چەند فڕۆکەی شەڕکەری هەیە؟
(0) /
وەزیری بەرگری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئامارێکی توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەیی خستەڕوو و وتی کە داعش توانای دووبارەکردنەوەی ڕووداوەکانی ساڵی 2014 ی نییە.
جومعە عناد سەعدون بە کەناڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند کە هیچ هێزێکی بندیوار لە سوپای ئەم وڵاتەدا نییە و تەنیا لە سەدا 3 ی هێزەکانی سوپا سەرقاڵی کاروباری دیکەن.
ناوبراو وتی: عێراق خاوەنی 32 فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 16 یە کە ئامادەی چالاکین و چەندین فڕۆکەی ڕووسیش هەیە کە سەر بە هێزی ئاسمانین بەڵام زۆربەیان پەکیان کەوتووە.
وتیشی کە 24 فڕۆکەی شەڕکەری کۆریش لە عێراقدا هەیە کە 7 ساڵە خزمەتگوزارییان وەرنەگرتووە بەڵام لە گەڵ کۆمپانیای پەیوەندیدار بۆ نوێکردنەوەیان وتووێژ کراوە.
وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاند کە ئیش و کاری تایبەت بە فڕۆکە ئەمریکییەکان وەک 10 ساڵی ڕابردوو لە بنکەی سەربازیی بەلەد بەردەوامە.
جومعە عناد سەعدون وتی کە عێراق چەندین گرێبەستی بۆ کڕینی کۆپتەری پێشکەوتوو و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان واژۆ کردووە بەڵام بۆ ڕوبەڕوبونەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیش پێویستی بە چەکی تایبەت هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە مەترسییەکانی داعش لە عێراق وتی کە لە ئێستادا تەنیا لە سەدا 5 ی تیرۆریستانی داعش لە عێراقدان و سەرجەم توانا سەربازییەکانی ساڵی 2014 ی لەناو براون و چیدی ناتوانێت ئەو ڕووداوانە دووبارە بکاتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: