سوپای عێراق لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدایە
(0) /
وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاند کە سوپای ئەم وڵاتە لە پلەی چوارەم و هێزە ئاسمانییەکەی لە پلەی شەشەمی وڵاتانی عەرەبیدایە.
جومعە عناد سەعدون وەزیری بەرگری عێراق بە ئاژانسی فەرمی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندووە کە هێزی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە هێزێکی گرنگ و کاریگەرە و دەبێت گەشە و پێشکەوتن هەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە کاتی دەستبەکاربوونی گرنگییەکی زیاتری بە هێزی ئاسمانی داوە و بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی زۆر وڵاتی کردووە و چەکێکی زۆریشی بینیوە.
وەزیری بەرگری عێراق وتی کە سوپای عێراق لە پلەی 57 ی جیهان گەیشتووەتە پلەی 34 و لە نێو وڵاتانی عەرەبی لە پلەی چوارەمدایە.
وتیشی کە هێزی ئاسمانیی عێراق پلەی شەشەمی وڵاتانی عەرەبی هەیە./.
تێبينيێك بنێرە: