پارتی لە سەر دۆسیەی پێشووی زێباری چی دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / هۆشیار زێباری


Jan 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند کە ئەو دۆسیەی پێشتر هۆشیار زێباریی لە وەزارەتی دارایی عێراق دوورخستەوە، سیاسی بووە.

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ناوی کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار پاش وردبینی بە تەواوی ڕادەگەێندرێت و ڕاگەیاندنەکەش وەڵامێکە بۆ ئەوانەی باس لە دۆسیەی گەندەڵی دەکەن.

ناوبراو ڕایگەیاند کە کاتێک ناوی کاندیدەکان لە لایەن دەستەی دەسپاکییەوە ڕاگەێندرا، وەک وەڵامێک بۆ ئەوانە دەبێت باس لە دۆسیەی گەندەڵیی کاندیدەکەی پارتی دەکەن./.