داوای ڕەتکردنەوەی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری دەکرێت
(0) /
لە دژی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری داوایەک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.
عالیە نوسەیف ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق داوایەکی ئاراستەی هەر یەک لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەستەی دەستپاکیی عێراق کردووە کە ڕێگە نەدەن کەسێک خۆی کاندید بکات کە پێشتر بە تۆمەتی گەندەڵی متمانەی لێ وەرگیراوەتەوە.
لە داواکارییە فەرمییەکەی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان هاتووە کە کاندیدکردنی کەسێک کە پێشتر بە هۆی گەندەڵییەوە لە سەر کار لادراوە، سووکایەتییە بە عێراق و یاسا و دەسەڵاتی یاسادانان کە بەرپرسیارە لە دانانی یاسا./.
تێبينيێك بنێرە: