شێعەکان دەنگ بە کام کاندیدی سەرۆک کۆمار دەدەن؟

(0) / / ئاسیا / هادی عامری


Jan 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان دەنگ بە هیچ کاندیدێکی پۆستی سەرۆک کۆمار نادەن.

حامید موسەوی ڕایگەیاند کە ئەگەر دوو حیزبە کوردییەکە لە سەر کاندیدێکی هاوبەش نەگەنە ڕێکەوتن، چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگ بە هیچ کاندێکی ئەوان نادەن.

ناوبراو وتی کە ناکۆکییەکانی نێوان سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی کێشەی خستووەتە بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق و بە بێ پاشەکشەی لایەنەکان و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، دانوستانەکان بە ئەنجامێک ناگات./.