واشنتن: کاتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا نییە
(0) /
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عۆمان بۆ سوریا ڕایگەیاند کە ئێمە بەردەوام لەو بڕوایەداین کە ئێستا کاتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا نییە.
ند پرایس وتی کە هەمووان ئاگاداری هەڵوێستی ئێمەن سەبارەت بە حکومەتی سوریا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەردەوام جەختی لە سەر دژایەتی واشنتن لە گەڵ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ سوریا کردووەتەوە.
بەدر بن حەمەد بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان ڕۆژی دووشەممە سەردانی دیمەشقی کرد و لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووە./.
تێبينيێك بنێرە: