تانە لە سەر کاندیدکردنی هۆشیار زێباری درا

(0) / / كوردستان / هۆشیار زێباری


Feb 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە تانەی لە دژی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق تۆمار کردووە.

عەلی تورکی جەماڵی کە ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراقە، ڕایگەیاندووە کە تانەی لە سەر کاندیدبوونی زێباری لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمار کردووە.

ناوبراو هۆکاری ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە زێباری مەرجەکانی کاندیدبوونی تێدا نییە بۆ سەرۆک کۆمار بە پێی مادەی 68 ی دەستوور، بە تایبەت ئەوەی کە پێشتر بە هۆی دۆسیەکەیەوە لە لایەن پەرلەمانەوە دوورخراوەتەوە کاتێک وەزیری دارایی عێراق بووە./.