ئایا فۆئاد مەعسوم دەچێتەوە کۆشکی سەلام؟

(0) / / ئاسیا / فۆئاد مەعسوم


Feb 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئەگەری کاندیدکردنەوەی فۆئاد مەعسومی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق خستووەتەڕوو.

لە کاتێکدا کە کێشەکانی پارتی و یەکێتی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەردەوامە، دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە پارتی ئامادەیە پاڵپشتی لە کاندیدکردنەوەی فۆئاد مەعسوم بکات و واز لە کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بێنێت.

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە ئەگەری کاندیدکردنەوەی فۆئاد مەعسوم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەیە.

ناوبراو وتی کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق سوودێکی بۆ هەرێمی کوردستان نییە و نابێت لە سەر ئەم پۆستەش کێشەکان لە گەڵ یەکێتی بەردەوام بێت، ئێمە پێویستمان بە کاندیدێکی هاوبەش هەیە و ڕەنگە ئەویش فۆئاد مەعسوم بێت.

میرانی وتی کە نە ئێمە و نە یەکێتی ناتوانین ئۆپۆزسیۆن بین./.