بۆ ئێران لەم کاتەدا باس لە پەیوەندی لە گەڵ سعوودیە دەکات؟
(0) /
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە تویتێکدا هۆکاری دانوستانی ئێران و سعوودیەی ڕوونکردەوە.
عەلی شەمخانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە هۆکاری دانوستانەکانی ئێران و سعوودیە بۆ ستراتیژی تاران و هاوکاریکردن لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ دەگەڕێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: بەشداریی چالاک و بەپلانی ئێران لە دانوستانەکانی لە گەڵ سعوودیە بە میوانداری عێراق، پیشاندەری ستراتیژی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە پێناو پەیوەندییەکی باشتر لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و دابینکردنی بەرژەوەندییە دووقۆڵی و ناوچەییەکان./.
تێبينيێك بنێرە: