خزعەلی داوایەک لە سەرکردەکانی کورد دەکات

(0) / / ئاسیا / قەیس خزعەلی


Mar 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای لە سەرکردەکانی کورد کردووە کە هاوشێوەی سوننەکان لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بگەنە ڕێکەوتن.

قەیس خزعەلی لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان زۆر خێرا بووە لە بەر ئەوەی کە سوننەکان لە ناو خۆیاندا گەیشتنە ڕێکەوتن.

ناوبراو داوای لە کوردیش کردووە کە بەو شێوازە لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار بگەنە ڕێکەوتن.

خزعەلی هەمان داواکاریشی لە سەر پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ لایەنە شێعەکان هەبووە./.