بەغدا بە توندی هۆشداری بە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەدات

(0) / / كوردستان / کۆمپانیای سۆمۆ


Apr 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ هۆشداریی بە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان داوە کە بە بێ ڕەزامەندی حکومەتی بەغدا کار دەکەن و سەرجەم ڕێکەوتنەکانیان نایاسایی و بە پێچەوانەی دەستوورە.

لە بەیاننامەیەکی ڕۆژی یەک شەممە 11 ی نیسان ی کۆمپانیای سۆمۆدا هاتووە کە وەزارەتی نەوت هەنگاوی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت و گازی هەرێم لە لایەن بەغداوە بە هەماهەنگی لە گەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.

سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە سەرجەم ئەو گرێبەستانەی لە گەڵ کۆمپانیاکان کراون بە بێ ڕەزامەندی حکومەتی بەغدا بووە، هەر بۆیە نایاسایی و بە پێچەوانەی دەستووری عێراقە./.