تورکیا: شەڕی ئاسمانی و وشکانیمان لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە

(0) / / كوردستان / خلوسی ئاکار


Apr 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی لە ڕێگای ئاسمانی و وشکانییەوە ئۆپەراسیۆنی کلیلی چنگی بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و هێزەکان گەیشتوونەتە ناوچەکانی مەبەست.

خلوسی ئاکار بۆ ئاگاداربوون لەو هێرشانەی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی وڵاتەکەیی کرد.

ناوبراو وتی کە بە مەبەستی لەناوبردنی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر تورکیا و هێزە ئەمنییەکانی، هەروەها بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان، شەڕی دژ بە پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.

وتیشی کە ئۆپەراسیۆنەکان وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە و ئامانجەکانی قۆناغی یەکەمیش مسۆگەر بووە./.