ئایا هۆشیار زێباری دەستگیر دەکرێت؟

(0) / / كوردستان / هۆشیار زێباری


May 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ بڕیاری دەستگیرکردنی هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی دەرکرد.

ئەو بڕیارەش بە هۆی سووکایەتیکردن بە دادگای فیدراڵی وەک باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق بووە.

بڕیارەکەش بە هۆی سکاڵای نوێنەری یاسایی دادگای فیدراڵی عێراقەوە بووە و ڕایگەیاندووە کە زێباری چەندین جار سووکایەتیی بە دەسەڵاتی دادوەری کردووە.

دیار نییە کە ئایا زێباری لێرە بە دوا دەتوانێت وەک ئەندامی شاندەکانی پارتی سەردانی بەغدا بکات یان نە؟ ئایا بڕیارەکەی دادگا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەستگیر دەکرێت.

شارەزایەکی بواری یاسایی عێراق ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ناکۆکییەکانی ئەم دواییە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە، پێدەچێت ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت ئەگەر زێباری لە بەغدا ئامادە بێت./.