مەسرور بارزانی چی لە ئێران دەوێت؟

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


May 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە کاتێکدا شاندێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ماوەی ڕابردوو سەردانی ئێرانی کرد و فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەش لە لێدوانێکی ئەم دواییەی تەنانەت باسی خوێن و خەباتی هاوبەشی لە گەڵ ئەم وڵاتە کردبوو، مەسرور بارزانی لە میانەی بەشداریی لە پانێلێکی تایبەت لە کۆڕبەندی داڤۆس ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە بۆ ئامانجی سیاسی گوشاری خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێلێکدا بە ناونیشانی " پێکهاتەی ئەمنیی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست " کە بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە، کوێت و ئەردەن لە کۆڕبەندی جیهانیی داڤۆس بەڕێوەچوو، وەک هەوڵێک بۆ خۆش خزمەتی بە عەرەبەکان لە دژی ئێران لێدوانی دا.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی کە هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان وەک گوشارێکە لە دژی هاوپەیمانی سێقۆڵی.

بارزانی وتی کە بۆ ڕێگری لە کاریگەریی ئێران عێراقییەکان دەبێت چارەنووسی خۆیان لە ڕێگای ڕێزگرتن لە دەستوور بە دەستەوە بگرن./.