مەسرور بارزانی: ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاسانە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەولێر مەسرور بارزانی


Sep 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - دوابەدوای کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:"پێویستە ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان، بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:" لە کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان
گفتوگۆمان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرد و جەختمان لە ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

وتیشی:" هەرلەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەمان بەوە کرد کە ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان، بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان.
هەروەها جەختمان لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ  بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق بکات و حکومەتی هەموو ناوچە و پارێزگاکان بێت، وەک چۆن داکۆکی لە مافی هاووڵاتییانی بەسرا و بەغدا دەکات، بە هەمان شێوە پێویستە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ڕونیشیکردەوە:" دووپاتیشمان کردەوە کە هەرێمی کوردستان ، هەرێمێکی دەستووریییە و دەبێ ڕێز لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم بگیرێت و لەم چوارچێوەیەدا ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.