داوایەکی سەربازی لە لایەن نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ پارتی و یەکێتی

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


May 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە هەر دوو حیزبی دەسەڵاتدار کرد کە دەستێوەردانی حیزبی لە کاروباری هێزەکانی پێشمەرگەدا دوور بخەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی کۆلێژی سەربازیی زاخۆ کە ئەمڕۆ پێنج شەممە 26 ی ئایاری 2022 بەڕێوەچوو، وتی: دەرفەتێکی زێڕین هاتووەتە پێشەوە بۆ یەکگرتنەوەی پێشمەرگە بە هاوکاری هاوپەیمانان و پێویستە پارتی و یەکێتی دەستێوەردان لەو پرسەدا ڕابگرن.

ناوبراو سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، وتی کە کەشێکی لەبار ڕەخساوە بۆ ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی و لە ڕۆژانی داهاتوودا زنجیرە کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکرێت./.