دوای سکاڵایەک لە دادگای فیدڕالی؛ مووچەى ئهندامانی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق کەمکرایەوە
(0) /
ڕوانگە - دوای سکاڵایەک لە دادگای فیدڕالی، مووچەی ئهندامانی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق بۆ مانگی تەمموز کەمکرایەوە و مووچەکانیان بە کەمکردنەوە وەرگرتووە.
كاروان یاروهیس، ئهندامانی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، لە لێداونێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، مووچەی مانگی تەمموزیان بە کەمکردنەوە وەرگرتووە، داوی ئەوەی سکاڵایەک لە دادگای فیدراڵی تۆمارکراوە بۆ کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان لە حکومەت.
بەگوێرەی بڕیارەکە ساڵی خزمەت، بڕوانامە، هاوسەرگیری و بوونی منداڵ کراوەتە پێوەر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرامبەردا بۆ چوونێک هەیە کە پەرلەمانتار پلە باڵا نیە، چونکە بۆ ماوەی چوار ساڵ لەو ئەرکەیدا بەردەوام دەبێت، لەبەر ئەوە پێویست ناکات ئەم بڕیارە پەرلەمانتار بگرێتەوە.
لە ڕابردوودا پەرلەمانتار مووچەکەیان 8 ملیۆن و 200 هەزار دینار بووە، بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە زۆربەی پەرلەمانتارەکان مووچەکانیان کەمکراوەتەوە، تەنها ئەوانەی خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران مووچەکانیان زیادی کردووە،
هەموو پەرلەمانتارێک 4 ملیۆن دیناری جێگیری هەیە، لەگەڵ خەرجکردنی دەرماڵەکان.
زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێیان باشە کەمکردنەوە و زیادکردنی مووچە، لەسەر کار و چالاکی و هەوڵی پەرلەمانتارەکان بکرێت نەک بڕوانامە.
پێشتر سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی مووچەی ئەندامانی پەرلەمان و پلە تایبەتەکان، جگە لە کەمکردنەوەی مووچەکانیان، ژمارەی پاسەوانی پەرلەمانتاران بۆ نیوە کەمکرایەوە و هیچ ئیتیازێکی وەک ئۆتۆمبیل و پارەی زیادە، نادرێتە ئەندامانی ئێستای پەرلەمان.
تێبينيێك بنێرە: