چوارچێوەی هەماهەنگی داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / چوارچێوەی هەماهەنگی


Jun 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

50 ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراقیان کرد بۆ جێگرەوەی ئەندامانی دەست لە کار کێشراوی ڕەوتی سەدر لە لایەن ئەندامانی نوێوە.

محەممەد سەیهود ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا وتی کە ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی داواکاری خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتی کردووە.

بە وتەی ناوبراو، ئەو داوایە لە لایەن 50 ئەندامەوە بۆ جێگرەوەی ئەو 73 ئەندامەی ڕەوتی سەدرە کە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە تا بە ئەندامانی نوێ پڕ بکرێنەوە.

سەعد لامی ئەندامی دیکەی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا پێشبینی ئەوەیکردووە کە لەو 73 کورسییە بەتاڵەی پەرلەمانی عێراق، 44 کورسی بگاتە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی./.