سۆران عومەر زانیاری گرنگ لە سەر تورکیا ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / سۆران عومەر هێرشەکەی زاخۆ


Jul 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە لە سەدا 40 ی خاکی پارێزگای دهۆک لە لایەن تورکیاوە داگیر کراوە و ئەو وڵاتە لە ئێستادا زیاتر لە 30 کیلۆمەتر هاتووەتە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکەی زاخۆ، وتی: لە سەدا 40 ی پارێزگای دهۆک لە لایەن تورکیاوە بە ئەمنی و سەربازی داگیر کراوە و 30 بارەگای سەربازی و هەواڵگری ئەو وڵاتەش لە ناو خاکی هەرێمدا بوونی هەیە.

ناوبراو وتی: بە پێی ڕێکەوتنی نێوان عێراق و تورکیا، ئەو وڵاتە تەنیا بۆی هەیە 5 کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی عێراقەوە بەڵام بە پێشێلکردنی ڕێکەوتنەکە 30 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و بەو هۆیەوە سەدان گوند چۆڵکراون و زیانێکی زۆر بە دانیشتووانەکەیان گەیشتووە.

سۆران عومەر وتی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەر لە بەیاننامەی شەرمنانە هیچی پێنەکراوە و ڕێکەوتنە 75 ساڵەکەی عێراق و 50 ساڵەکەی هەرێم بوونەتە ڕێخۆشکەری پەرلامار و هێرشەکانی تورکیا./.