ئەعرەجی بۆ عێراقییەکان: لە بەرامبەر تورکیا دان بە خۆتاندا بگرن

(0) / / ئاسیا / هێرشەکەی زاخۆ قاسم ئەعرەجی


Jul 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە سەر وەڵامدانەوەی هێرش و دەسدرێژییەکانی تورکیا داوایکردووە کە عێراقییەکان دان بە خۆدا بگرن.

قاسم ئەعرەجی لە کۆنفرانسی نیشتمانیی غەدیر وتی کە هێرشەکەی زاخۆ بە هەڵوێستێکی یەکگرتووی نیشتمانی ئیدانە کرا.

ناوبراو وتی کە لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا داوای دان بە خۆداگرتن دەکەین.

ئەعرەجی وتی کە هەندێک لە میدیاکان ڕۆڵی تێکدەرانەیان لە کۆمەڵگا و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکاندا هەبووە./.