هاودەكردنی چەندين جۆر ئۆتۆمبێل قەدەغە دەكرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ئابووری هاوردە ئۆتۆمبێل کوردستان ئابووری


1 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەڕێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی 12ی ئەمساڵەوە ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2022 بەرەو خوار بە هەموو جۆرەكانیەوە  هاوردەکردنی بۆ هەرێم قەدەغە دەکرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە دوای تەواوبوونی مانگی 11ی ئەمساڵ و سەرەتای مانگی 12 هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2022 هاوردەی هەرێم ناكرێت و لەدوای ئەوکاتەوە  ڕێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2025 دەدرێت.

دەشڵێت جگە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2025، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلەكانی مۆدێل 2023 و 2024  بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

لە ماوەی ڕابردوودا بەهەزاران  ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا، داخڵی هەرێمی كوردستان كراون و لە ئێستاشدا هێنانیان بۆ سەر شەقامەكان بەردەوامە و وەزارەتی ناوخۆ و هاتووچۆی هەرێم هیچ بڕیارێكی لەبارەوە نەداون و هەندێک جاریش کێشەیان بۆ ڕەوشی هاتوچۆ دروستکردووە.