بابەکر زێباری: تورکیا درۆمان لە گەڵ دەکات

(0) / / كوردستان / بابەکر زێباری


Jul 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە تورکیا بە ئاسانی دەتوانێت سنورەکانی کۆنتڕۆڵ بکات بەڵام خۆی نایەوێت و مەبەستی ئەوەیە زیان بە هەرێمی کوردستان بگەێنێت.

بابەکر زێباری بە میدیای پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە تورکیا بە بیانووی پەکەکەوە دێتە هەرێمی کوردستان و بۆردومان دەکات بەڵام پرسیار لەوەدایە کە بۆ سنورەکانی داناخات و دێنە سنوری هەرێمی کوردستان.

زێباری وتی کە تورکیا لە سنورەکانی لە گەڵ ئێران و سوریا هەزار و 700 کیلۆمەتر دیواری لێداوە و تەنیا 300 کیلۆمەتری لە گەڵ هەرێمی کوردستان ماوە بەڵام بە مەبەست ئەو کارە ناکات.

ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بڕیاری زیادکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنور دەدرێت، دەبێت بە شێوەیەک بێت کە کورد و پێشمەرگە بن نەک هێزی دیکە./.