عێراق نووسینگەیەکی هەمیشەیی لە کەمپی هۆل کردووەتەوە

(0) / / ئاسیا / کەمپی هۆل


Aug 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە بەرپرسانی باڵای کەمپی هۆل ڕایگەیاندووە کە عێراق بە فەرمی نووسینگەیەکی هەمیشەیی کردووەتەوە بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی دەیانەوێت بۆ ئەم وڵاتە بگەڕێنەوە.

بەرپرسێکی هەسەدە لە کەمپی هۆل ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە ژمارەیەک لە فەرمانبەران و بەرپرسانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەم کەمپەدا جێگیر بوون و نووسینگەیان کردووەتەوە بۆ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە تۆمار بکەن کە ویستی گەڕانەوەیان بۆ عێراق هەیە.

ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە لە قۆناغی ئێستادا بڕیارە 100 خێزان کە نزیکەی 500 کەس دەبن لە کەمپی هۆلەوە بۆ کەمپی جدعە لە پارێزگای نەینەوا بگوازرێنەوە تا پاش ماوەیەک بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونی خۆیان بگەڕێنەوە.

ئەمە چوارەم گرووپی ئاوارەکانی عێراقە لە کەمپی هۆل کە حکومەتی بەغدا ئەوان دەگەڕێنێتەوە، تا ئێستا لە مانگی ئاداری ڕابردوو 120 خێزان، لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو 95 خێزان و لە مانگی شوبات 114 خێزان بۆ عێراق گەڕێندرانەوە.

کەمپی هۆل لە خاکی سوریا و لە نزیک سنورەکانی عێراقە کە 56 هەزار ئاوارەی تێدا نیشتەجێ کراوە و زۆربەی ئەوانەش خێزانی تیرۆریستانی داعش یان ئەو کەسانەن کە هاوکاریی داعشیان کردووە. بە پێی ئامارەکان نزیکەی 29 هەزار کەس لە دانیشتووانی کەمپی هۆل عێراقین./.