هاوپەیمانییەکی نوێی سیاسی لە عێراق ڕاگەێندرا
(0) /
شەش حزبی سیاسی عێراق هاوپەیمانییەکی نوێیان بە ناوی " التحالف الموقف العراقی " ڕاگەیاند.
ئەو شەش حزبەش بریتین لە " حرکە کفی، حزب الامە العراقیە، حرکە واثقون، المجلس العراقی الدیمقراتی الموحد، الجبهە الفیلیە و حرکە وعی الوطنیە ".
ئەو هاوپەیمانییە ڕایگەیاندووە کە بە هەموو هێزێکەوە هەوڵی بونیادنانەوەی حکومەت و هاوکێشەیەکی نوێ لە سەر بنەمای دادپەروەری دەدات و داواش لە سەرجەم لایەنە سیاسییە سەربەخۆ و نیشتمانییەکان دەکات ڕیزەکانی خۆیان یەکبخەن.
هاوپەیمانییەکە هەروەها نەخشەڕێگایەکی 9 خاڵیشی بۆ دەربازبوونی عێراق لەم دۆخە چەقبەستووە سیاسییە خستووەتەڕوو کە تێیدا داوا لە دادگای فیدراڵی کراوە فەرمانێک بۆ پەرلەمان دەربکات تا خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و هەروەها داواشی کردووە لایەنە چەکدارەکان بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا نەکەن./.
تێبينيێك بنێرە: