قاسم ئەعرەجی: قەیرانی سیاسی عێراق بەرەو چارەسەربوون دەڕوات
(0) /
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە دۆخی ئەمنی لە ژێر کاریگەری پرسە سیاسییەکاندا نییە و قەیرانی سیاسیش بەرەو چارەسەربوون دەڕوات.
قاسم ئەعەرجی لە چاوپێکەوتنی فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە گرنگی بە پتەوبوونی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ناتۆ دەدات و هەوڵ دەدات کە پەیوەندییەکان نگاتە ئاستی هاوبەشی ئەمنی و هەواڵگری.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دۆخی ئەمنی عێراق کاریگەری لە کێشە و ململانێ سیاسییەکان وەرناگرێت./.
تێبينيێك بنێرە: