جەعفەر شێخ مستەفا: دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەوە نابینن قەزافی و سەدام چییان لێهات

(0) / / كوردستان / جەعفەر شێخ مستەفا


Nov 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە دۆخی ئەم ناوچەیە لە پاش شەڕی ناوخۆ هێندە خەراپ نەبووە.

جەعفەر شێخ مستەفا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی کوردستان وتی کە دۆخی هەرێمی کوردستان و نێوانی پارتی و یەکێتی لە پاش شەڕی ناوخۆ هێندەی ئێستا خەراپ نەبووە و گەیشتووەتە لێکترازان و لەناوقەددا یەکتر بڕینەوە.

ناوبراو وتی: پارتی دەیەوێت یەکێتییەکی لاوازی لە بەردەستدا بێت و یەکێتی ئەمەی قبووڵ نییە و کاتی ئەوە هاتووە پێی بڵێ ستۆپ.

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی کە هاوپەیمانان بێزارن لە دەسەڵاتی هەرێم و لاپەڕەیەکی زۆر ڕەشمان لای ئەوان هەیە، هەموو خەراپەکارییەک لەم هەرێمە هەیە بە چی ئەوان لێمان ڕازی بن.

جەعفەر شێخ مستەفا وتی: لە بەرنامەی سەرکردایەتی کورددا ئەوەی بوونی نەبێت خزمەتی خەڵکە، دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەوە نابینن قەزافی و سەدام چییان لێهات./.