کەی 400 ملیار دینارەکە بە دەستی هەرێمی کوردستان دەگات؟

(0) / / كوردستان / ئیخڵاس دلێمی


Dec 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کاتی ڕەوانەکردنی 400 ملیار دینارەکەی حکومەتی بەغدای بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە.

ئێخڵاس دلێمی ڕایگەیاندووە کە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی بانکەکانی هەرێمی کوردستان.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بودجە پەسەند بکرێت ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام دەبێت.

ئەندامەکەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی ئەوەیکردووە کە یاسای بودجە لە پاش ناردنی لە لایەن حکومەتەوە بۆ پەرلەمان پەسەند بکرێت./.