سۆران عومەر زانیاری گرنگ لە سەر 400 ملیارەکەی بەغدا ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / سۆران عومەر


Dec 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی لێژنەی ئابوری، پیشەسازی و بازرگانیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە تا ئێستا وەزیری دارایی ئەم وڵاتە ڕەزامەندیی لە سەر ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەرنەبڕیوە.

سۆران عومەر ڕایگەیاندووە کە 400 ملیارەکە دەسکەوتی کێ بوو با بچێت بیهێنێت، هێشتا حبری دەستنووسەکەی محەممەد شیاع سودانی وشک نەبووەتەوە شەڕ لە سەر ئەوە دەکرێت کە دەسکەوتی کێ بووە بەڵام تا ئێستا وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندیی لە سەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە دەرنەبڕیوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە دیار نییە کەی پارەکە ڕەوانەی هەرێم دەبرێت، ئەو شەڕەش کە لە سەر هیچ درووستیان کرد زیانی بۆ 400 ملیارەکە هەبووە، سودانی کەوتووەتە ژێر فشاری هەندێک ئەندامی پەرلەمانەوە کە پێیان وایە ناردنی ئەو پارەیە پاڵپشتییەکی یاسایی نەبووە و بەو هۆیەوە سکاڵایان تۆمار کردووە./.