کام وڵات بەهێزترین ئابوریی لە جیهانی ئیسلامیدا هەیە؟

(0) / / ئاسیا / مالیزیا


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

دوایین ڕیزبەندی وڵاتانی ئیسلامیی خاوەن بەهێزترین ئابوریی ساڵی 2022 بڵاو کرایەوە.

بۆ نۆیەم ساڵی بەردەوام، مالیزیا بووە یەکەم وڵاتی ئیسلامی کە خاوەن بەهێزترین ئابوری بووە.

گرنگترین پێوەرەکانی دیاریکردنی ئەم ڕیزبەندییەش وا بووە کە تا چەندە گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە ئاسانە، بارودۆخی لە کەرتی تەندرووستیدا چۆنە، ژمارە و جۆری خواردنی ڕێگاپێدراوی ئیسلامی، پێداویستی جوانکاری و جلوبەرگی ئیسلامی تا چەندە لە بەردەستن و تا چەندە وەک ناوچەیەکی گەشتیاریی ئیسلامی لە ئاستی جیهاندا ناسراوە.

مالیزیا، سعوودیە، ئیمارات و ئەندونیزیا پلەکانی یەکەم تا چوارەمی ئەو ڕیزبەندەیان مسۆگەر کردووە.

لە ڕووی ناسراوییان وەک ناوچەیەکی گەشتیاریی ئیسلامی لە ئاستی جیهان ناوی تورکیا و ئێرانیش هاتووە./.