برێت مەکگۆرک داوای چی لە سەرکردەکانی کورد کردووە؟
(0) /
ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لە گەڵ چەند سەرکردەیەکی کورد کۆبووە.
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زانیاریی لە سەر داوایەکی برێت مەکگۆرک لە کۆبوونەوەکاندا ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە کۆبوونەوەکانی لە گەڵ سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای یەکڕیزی کوردی کردووە بۆ بەرەوپێشچوونی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە پێناو خۆشگوزەرانی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق./.
تێبينيێك بنێرە: