لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و مەکگۆرک دوو بابەتی سەرەکی باس کراوە
(0) /
ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
کۆبوونەوەکەش شەوی دووشەممە 16 ی کانوونی دووەمی 2023 بووە و تێیدا پەیوەندییەکانی ئەمریکا لە گەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کراوە.
کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە ئەو دوو بابەتە سەرەکییە بووە کە بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا لە گەڵ سەرۆکی هەرێم تاوتوێی کردووە.
برێت مەکگۆرک بەردەوامی پاڵپشتی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و جەختیکردەوە کە واشنتن بە تایبەت لە بواری وزە و پاراستنی ئاسایشدا پەرە بە هاوکارییەکانی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات./.
تێبينيێك بنێرە: