دەستەی دەستپاکی عێراق هەواڵێکی گرنگی بڵاو کردەوە

(0) / / ئاسیا / حەیدەر حەنون


Feb 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند کە گەندەڵی بووەتە دیاردەیەکی بەربڵاو لەم وڵاتە و هەوڵەکان بۆ بنبڕکردنی بەردەوام دەبێت.

حەیدەر حەنون ڕایگەیاند کە سندۆقی گەڕاندنەوەی داهات و سامانی عێراق و ئەوەی کە بە قاچاخ و نایاسایی براوەتە دەرەوە، دامەزراوە و لەو چوارچێوەدا سامانی عێراق لە هەندێک وڵات گەڕێندراوەتەوە.

ناوبراو وتی کە زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی عێراق دەگەڕێندرێتەوە.

حەنون وتی کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی یەکێک لە پلانە سەرەکییەکانی حکومەتە و لە ڕێگای واژۆکردنی ڕێکەوتنەکانەوە، گەندەڵکاران لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە گەمارۆ دەدرێن./.