وەزیری دەرەوەی سعوودیە بۆ سەردانی بەغدا دەکات؟

(0) / / ئاسیا / فەیسەڵ بن فەرحان


Feb 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕۆژی پێنج شەممە 2 ی شوباتی 2023  سەردانی بەغدا دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە فەیسەڵ بن فەرحان لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە و سەرۆکایەتییەکان و هەروەها چەندین فەرماندەی باڵای سەربازی کۆدەبێتەوە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە بۆ عێراق  پرسی نێوەندگێڕی بەغدا لە نێوان تاران و ڕیاز تاوتوێ دەکرێت.

محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵی زیندووکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە بەغدا دەدات./.