نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی ئیمارات


Mar 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 9 ی ئازاری 2023 سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک بگاتە ئیمارات.
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لە سەر بانگهێشتی محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات دەبێت.
سەردانەکە هاوکاتە لە گەڵ گەشەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات بە تایبەت لە ڕووی ئابوری و بازرگانییەوە.
پێشتر ئەحمەد ئیبراهیم سەرکۆنسووڵی ئیمارات لە هەولێر ڕایگەیاندبوو کە محەممەد بن زاید بە فەرمی نێچیرڤان بارزانیی بانگهێشت کردووە./.