سەرۆك کۆمار کارنامەی باڵیۆزی نوێی ئیمارات وەردەگرێت

(0) / / عێراق / ڕوانگە عیراق ئیمارات


Aug 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
روانگە ـ له میانی دیدارێکدا، که ئەمڕۆ چوارشەممە   28-8-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، کارنامەی لە بەڕێز عەبدوڵڵا مەتەر ئەلمەزروعی باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق وەرگرت.
سەرۆك کۆمار، پەرۆشی عێراقی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی دوپاتکردەوە، بە جۆرێك کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا بکەن و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ باڵیۆز خواست لە ئەرکەکانیدا.
لەلای خۆیەوە بەڕێز مەزروعی، پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامی هاوئاهەنگی و هاریکاریی هاوبەش لەگەڵ عێراق دەربڕی، بەشێوەیەك کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و رەنگدانەوەی لەسەر بەهێزکردنی شەراکەتی نێوان هەردوو وڵاتی برا هەبێت.