گرێبەستی 50 ساڵەی نێوان هەرێم و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بە پێی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس کۆتایی بە گرێبەستی 50 ساڵەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا هێنراوە.
سۆران عومەر ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی دادگای پاریس کۆتایی بە گرێبەستی 50 ساڵەی هەرێم و تورکیا هێناوە، ئەو گرێبەستەی کە نەوتی پێ ڕەوانەی بەندەری جەیهان دەکرا و بابەتی ئەمنی تێدا بوو.
ناوبراو وتی کە گرێبەستی 50 ساڵە بە بێ ئاگاداری پەرلەمانی کوردستان و عێراق بووە و هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی وەهای نەبووە کە گرێبەستی وەها لە گەڵ وڵاتێکی دیکەدا بکات./.
تێبينيێك بنێرە: