کۆریای باکور: چەکی بەهێزی ئەتۆمی بەرهەم دێنین

(0) / / ئاسیا / کۆریا ئەمریکا


Mar 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی کۆریای باکور داوای لە پسپۆڕان و شارەزایانی وڵاتەکەی کرد کە هەوڵی وەبەرهێنانی چەکی بەهێزتری ئەتۆمی بدەن.
کیم جونگ ئون داوای لە پسپۆڕانی وڵاتەکەی کردووە کە چەکی پلە یەک و پێشکەوتووتری ئەتۆمی بەرهەم بێنن.
ئەو داوایەی سەرۆکی کۆریای باکور هاوکاتە لە گەڵ گەیشتنی کەشتییەکی شەڕکەری سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ نیمچە دوورگەی کۆریا و بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە و کۆریای باشور بووە.
کیم جونگ ئون لە کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی دامەزراوەی سەربازی و ئەتۆمیی کۆریای باکور ڕایگەیاندبوو کە پیۆنگ یانگ دەبێت بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە هەر کات و شوێنێک ئامادە بێت./.